دەكەڵەکانی بەرق لەورمێ گیانی هاووڵاتییانی خستۆتە مەترسییەوە+وێنـــه

15:12 - 30 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: لە چەندین گەڕەكی شاری ورمێ دەكەڵەكانی فشار قەوی بەرق هەڕەشە لەگیان و تەندروستی هاووڵاتیان دەكات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بەوتەی دانیشتوانی شاری ورمێ، دەكەڵەکانی هێلی برقی فشار قەوی لە كۆڵانەكانی ئەو شارە هەڕەشە لەگیانی هاووڵاتییان و بەتایبەت منداڵان دەکەن.

یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکی وەکیل ئابادی ورمێ راگەیاندووە؛ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانمان لە شاری ورمێ کردووە، بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی گرفتەکانی ئێمەدا نەدراوە.

\"17947.jpg\"
هاوکات هەبوونی هێڵی برقی فشار قەوی ناڕەزایەتیی نوێنەری ورمێ لە مجلیسی ئیسلامی لێکەوتەوە و رایگەیاندووە، نزم بوون و نزیک بوونی دەکەڵی برقی فشار قەوی ئەنجامی نابەرپرسیاریەتی شارەوانی شاری ورمێیەو و پێویستە هەرچی خێراتر ئەو دەكەڵانە رابگوێزرێن.

لەلایەکی دیکەوەو سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی کۆڵانەکانی گەڕەکی وەکیل ئابادی ورمێ قیرتاو نەکراون، هێلی برقی \"فشار قوی\" لە کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکەوە تێپەڕ دەبێت و ئەمەش بەردەام هەڕەشە لە گیانی منداڵان دەکات و بۆتە مۆتەکەیەک لای دانیشتوانی گەڕەکی وەکیل ئابادی ورمێ.

بەوتەی شارەزایان، دەكەڵە فشار قەوییەكان \"مەیدانی موغناتیسی\" دروست دەكەن و ئەو مەیدانە موغناتیسەش چەندین نەخۆشی وەكوو: \"نەخۆشیی ئەعساب، سەرئێشە، سەر گێژی و شێرپەنجەی خوێنی\" لێدەكەوێتەوە.

كەمترین مەوداییەک كە دەبێ كابل و دامەزراوەكانی بەرق لە شوێنی ژیان كردن دوور بێت سێ میترە و ئەو مەوداییە بەپێی فشاری برقەكە جیاوازەو دەبێ زیاتر بێت.

بەپێی ستانداردە جیهانییەكان پێویستە كابلە فشار قەوییەكانی بەرق لە دووری ماڵەكانەوە بێت و هەر كابلی ٤٠٠ كیلۆ وڵت ٥٠ میتر لەشوێنی ژیان دوور بێت.

سەرەڕای ئەمەش ئیدارەی برق ماوە بە ماوە بە دانێشتوانی ئەو گەڕەکە رادەگەیەنێت، بەهۆی تەعمیری هێڵی برق، دەبێ ٣ هەتا ٤ رۆژ ماڵەکانتان جێ بهێڵن و لە ئەگەری تووشبوون بە هەر رووداوێکی برق گرتووی تەنیا خۆتان بەرپرسیار دەبن.

لەوڵاتانی پێشكەتوودا ئەوكەسانەی كە سەروكارییان لەگەڵ بەرق هەیە و یان شارەزای ئەو بوارەن پێویستە خولێک لەژێر ناوی \"تەندورستی مەیدانە موغناتیسەكان\" ببینن و دوای بینینی ئەو خوڵە و بەدەستهێنای بڕوانامە دەست بەكاری \"بەرق و سیم كێشی\" دەكەن.

وێنــه: ئیسنا
\"17959.jpg\"

\"17958.jpg\"

\"17957.jpg\"

\"17956.jpg\"