دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز دەستی پێكرد
13:55 - 29 رێبەندان 2711
كوردپا: رۆژی هەینی 28ی رێبەندان، سەرەنجام پاش چەندین جار وەدوا خران دەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز دەستی بە كارەكانی كرد.
ماڵپەڕی سەقزاوا بڵاوی كردەوە، دەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز كە سەرەتا بڕیار بوو هاوینی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، دوا خرا و دواتر بۆ جارێكی تر كاتی بەڕێوە چوونی دوا خرا و رێكەوتی 28ی سەرماوەزی بۆ دیاری كرا كە لەو كاتەشدا بەڕێوە نەچوو.
فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز، یەكێك لە گرینگترین رووداوە هونەرییەكانی كوردستانە كەلە ساڵی 1371ەوە دەستی پێكردووە و پاش چەند ساڵ راگیران، هەتا ئێستا نۆ خولی بەڕێوە چووە.
لە رۆژی یەكەمی دەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی كوردیدا، شانۆكانی: 1 ـ پەژارەكانی خاتوو زین لە سەقز، 2 ـ پەپوولە لەسەر ژام لە مەهاباد، 3 ـ كۆچی مەستان لە كرماشان پیشان دران.
رۆژی شەممەش شانۆكانی: 1 ـ تا تاوێ تر لە سنە، 2 ـ ئەنفال لە مەریوان، 3 ـ چەكە بێدەنگەكان لە بۆكان و هەروەها رۆژی یەكشەممەش شانۆكانی: 1 ـ ئەشكەوتی شیرین لە كرماشان، 2 ـ تاڵ لە سنە، 3 ـ هاواری كەرەفتوو لە سەقز پیشان دەدرێن.
پاش هەر شانۆیەك لەلایەن لێژنەیەكەوە شانۆكان تاوتوێ و هەڵدەسەنگێرنێن.
دەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز هەتا رۆژی دووشەممە بەردەوامە و 20 گرووپ كە گەیشتوونەتە قۆناغی پێشبڕكی، پێكەوە راكەبەرێ دەكەن.
هاوكات لەگەڵ دەسپێكی دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز، پیشانگای وێنەكێشیی خەلیل رەحیم پوور كرایەوە.
وێنه: سهقز ئاوا