دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێکرد
14:35 - 7 رەزبەر 2715
ئاژانسی کوردپا: دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوان بە بەشداریی ٢٧٢ بەرهەم دەستی بە کارەکانی کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە شانۆی سەرشەقامی مەریوان، ٣٧ گرووپ بە ٢٧٢ بەرهەم لە ١٤ ئوستان و ٤ وڵاتی بیانییەوە بەشدار دەبن.
رێوڕەسمی کرانەوەکە رێکەوتی ٦ی رەزبەر بەڕێوەچووە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
رێوڕەسمی کردنەوەکە بە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی حاجی و زیارەتکاری ئێرانی لە مەککە، رۆژێک وەداوا کەوت.
بە وتەی بەڕێوەبەران، ١٤ شوێن لە شاری مەریوان لە گەڵ ئاواییەکانی کانی دینار، ئینگیجە و نێ بۆ بەڕێوەبردنی شانۆکان دیاری کراون.
فاتح باد پەروا باسی لەوە کردووە ئەمساڵ ژمارەیەک هونەرمەندی تازەش کە هیچ بەرهەمێکیان نیە بەشدارن و ژمارەیەک هونەرمەندیش لە هەرێمی کوردستانەوە بە شیوەی خۆرسک لەو فێستیڤالەدا بەشدارن.
لەو فێستیڤاڵەدا \" کارگەیەکی فێرکاریی لە ژێر ناوی شانۆی زوڵم لێکراوەکان\" لە لایەن پرۆفیسۆر داگلاس لە وڵاتی ئەمریکاوە، بۆ ١٢٠ فێرخواز بەڕێوە دەچێت.
رێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵەکە رێکەوتی ٩ی رەزبەر بە دیاریکردن و راگەیاندنی ناوی بەرهەمە سەرکەوتووەکان بەڕێوە دەچێت.