دەیەمین \"جامی هەڵەبجە\" بەبێ پشتیوانیی حکوومەت بەڕێوەچوو
21:17 - 8 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: ریورەسمی کۆتایی هاتنی رکابەرییەکانی تۆپی پێی \"جامی هەڵەبجە\" بە بەشداریی ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنیی کورد لە شاری سەقز بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٧ی خاکەلێوە، رکابەریی تۆپی پێی گەڕەکەکانی شاری سەقز کە بە ئامانجی بەرز راگرتنی یادی قوربانیانی هەڵەبجە لە گەڕەکی حەماڵاوای ئەو شارە بەڕێوە چوو، وێڕای خەڵات کردنی تیمە سەرکەوتووەکان، کۆتایی پێهات.
لەو رکابەرییانەدا ١٦ تیم بەشدارییان تێدا کردبوو و تێمەکانی \"تەک پرستان\" و \"قەندیل\" گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و سەرئەنجام قەندیل بەسەر تەک پەرستاندا سەرکەوت.
عەبدوڵڵا براربەیگی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو جامە، لە ریوڕەسمی کۆتایی هاتنی ئەو خولەی رکابەرییەکان، رایگەیاندبوو: جامی تۆپی پێی هەڵەبجە ماوەی ١٠ ساڵە لە شاری سەقز و بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادی قوربانیانی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو گوتووشیەتی: ئەو رکابەرییانە بە شێوەی خۆڕسک و بەبێ پشتیوانی و هاوکاریی ناوەند و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوە چووە.
لە رێوڕەسمەکەدا، جەلال رەشیدی و ئەشکان ئەهواز لە پەیوەندی لەگەڵ کارەساتی هەڵەبجەدا وتار و شێعریان خوێندەوە.
رێکەوتی ٢٥ی مانگی رەشەمەی ساڵی ٦٦، لە کاتی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و ئێراقدا و پاش کۆنتڕۆڵ کرانی شاری هەڵەبجە لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە، فڕۆکەکانی حکوومەتی بەعسی ئێراق ئەو شارەیان بۆردمانی کیمیایی کرد.
لە ئەنجامی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجەدا ٥ هەزار هاووڵاتیی کورد بە گازی کیمیایی خەردەل گیانیان لەدەست دا.