دەیان ڕۆژنامەوان داوای سڕینەوەی مەرجی زمان بۆ ئەندامبوون لە فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانانیان کرد

21:23 - 10 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: دەیان ڕۆژنامەوان ناڕەزایەتییان لە هەمبەر دیاری کردنی مەرجی زمان بۆ ئەندامبوون لە فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەیان ڕۆژنامەوان بە بڵاو کردنەەوە بەیاننامەیەک، بۆ بە ئەندامبوون لە فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان وەکوو \"دژایەتی مافی سەرەتایی مرۆڤ و بەڵگە و پەیماننامەکان بە هاندەر و زۆربوونی زمان\" ڕاگەیاند.

واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە دەڵێن: \"داواکارین کە نوێنەری وڵاتی فێدراسیونی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان هەرچی زووتر هەوڵی سڕینەوەی ئەو مەرجە هەڵاواردنانە بدات.\"

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەشی فارسیی فێدراسیونی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان بە بڵاوی کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، هەواڵنێری نێونەتەوەیی فێدراسیۆنی ڕۆژنامەوانان، هەوڵ بۆ دروست کردنی کارتی نێونەتەوەیی بۆ ڕۆژنامەوانی ئێرانی دەدات.

لەو ڕاگەیاندراوە دا هاتووە،فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان دووپاتیان کردووتەوە کە\" تەنیا بەڵگە و نموونە کارگەلێکی میدیا فارسی زمان قەبوول دەکرێت و لە ناردنی نموونەی کار بۆ زمانەکانی دیکە خۆیان دەبوێرن.\"

محەممەد سدیق کەبوودوەند، ئیجلال قەوامی، شاهد عەلەوی و عەدنان حەسەن پوور لە ڕۆژنامەوانانی ناسراوی کورد، لە واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیەن.

ئەنجومەنی سێنفی ڕۆژنامەوانانی ئێران، لە ساڵی ٧٨ی هەتاوی وەکوو نوێنەری فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان (IFJ) دەستی بە کار کردووە و لە مانگی گەلاوێژی ٨٨ی هەتاوی،(دوو مانگ پاش هەڵبژاردن سەرکۆماری) لە سەر بڕیاری سەعید مورتەزەوی دۆزگەری پێشووی شاری تاران داخرا.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، دیاری کردنی مەرجی زمان بۆ ئەندامبوون لە ناوەندێکی نێونەتەوەیی سێنفی دژایەتی لەگەڵ مافی سەرەتایی مرۆڤ و بەڵگە و پەیماننامەکانی زۆربوونی زمانە.

پێداگری لە سەر زمانی فارسی لە وڵاتێکی وەکوو ئێران،دیاری کردنی بۆ ئەندامبوون لە کۆبوونەوەی سێنفی میدیاکان، بەبەرستی ئەندامبوون دەیان ڕۆژنامەوانە لەو ناوەندە دا کە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران جگە لە زمانی فارسی وەکوو زمانی کوردی، بەلوچی، تورکی و عەرەبی، دەنووسن.

ئێمە بەشێک لە ڕۆژنامەوان سەرەڕای دژایەتی خۆمان لەگەڵ ئەو بڕیارە، داواکارین کە نوێنەری وڵاتی فێدراسیونی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوان هەرچی زووتر هەوڵی سڕینەوەی ئەو مەرجە هەڵاواردنانە بدات.