دەوڵەتی ئێران پەیوەست بە پەیماننامەی ئۆتاوا ببێ/ كوردستان مەترسیدارترین ناوچەی دونیا
16:29 - 11 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: هاوكات لەگەڵ داواكاریی پەیوەست بوونی دەوڵەتی ئێران بە كۆنڤانسیۆنی قەدەغە کردنی مین، ئامارەكان باس لە كوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی لە ئەنجامی تەقینەوەی مین و تەقەمەنی لەو وڵاتەدا دەكەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو رێكخراوی نێودەوڵەتی دژی بەكارهێنانی مینی دژەنەفەر، لە نامەیەكدا داوایان لەحكوومەتی ئیسلامیی ئێران كردووە، پەیوەست بە كۆنڤاسیۆنی قەدەغەکردنی مین ( ئۆتاوا) ببێت.
ئەو دوو رێكخراوەیە وێڕای باس لە مەترسییەكانی مین و كاریگەرییەکانی بۆ ئێران، گوتوویانە كە دەوڵەتی ئێران هەتا ئێستا پەیوەست بە رێكەوتنی دژە مین نەبووە.
هەتا ئێستا حكوومەتی ئێران پەیوەست بە پەیماننامەی ئۆتاوا نەبووە، پەیماننامەیەک كە وڵاتانی ئەندام دەبێخۆیان لە دروستكردن، راگرتن و بەكارهێنانی مینە دژە نەفەرەكان ببوێرن.
كەمپەینی نێودەوڵەتیی قەدەغەكردنی مین و تۆڕی جیهانی دامەزراوە ناحكوومییەكانی چالاك لەبواری لەناوبردنی مین، نامەكەیان بۆ وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی ئێران و بەرپرسی ناوەندی \"سڕینەوەی مین\" ناردووە.
لەو نامەیەدا، كە نوسخەیەكی رادەستی نوێنەری هەمیشەیی حكوومەتی ئێران لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كراوە، هاتووە: \"بە داخەوە نزیك بە ١٠ هەزار هاووڵاتیی مەدەنی لەئەنجامی كەوتنە سەر مین و تەقینەوەی كەرەسە جەنگییەكانی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق بوونەتە قوربانی و هەر ساڵەش بەو رێژەیە زیاد دەبێت\".
ئەو دوو ناوەندە دژە مینە، داوایان لە حكوومەتی ئێران كردووە، كە كەڵك لە بەرنامە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان، هەڵسەنگاندن، دیاریكردنی ناوچە مینڕێژەكان و هەروەها پووچەڵ كردنەوەی مینەكان بەچاوەدێری كارناسان، وەربگرێت.
هاوكات لەگەڵ ناردنی ئەو نامەیە، حوسێن ئاریەن شارەزای كاروباری نیزامی بە ناوەندی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی راگەیاندووە: \" ئوستانە سنوورییەکانی ئێران لە رۆژئاوا بە مین چێنراون و ئەو مینانەش وەكوو خەڵات و پاداش بۆ ئەو ناوچانە ماونەتەوە و سنوورەكانی بە مەترسیدارترین ناوچەكانی جیهان لەقەڵەم داوە\".
بەپێی زانیارییەكان ٦ میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران بە مین چێنراوە و بەپێی دوایین ئامارەكان لە نیوان ١٦ بۆ ٣٠ ملوێن مین لە سەرانسەری ئێراندا هەیە و چوار پارێزگای ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا زیاترین رێژەی مینی چێنراویان هەیە.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران تەنانەت دوای شەڕی هەشت ساڵەی لەگەڵ عێراق، بە بیانووی بوونی حیزب و هێزە چەكدارەكان، بە بەردەوامی هەوڵی مینڕێژكردنی ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی داوە.
لەحاڵی حازردا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ هێکتار لە زەوییەکانی ٥ ئوستانی خوزستان، ئیلام، کرماشان، کوردستانو ئازەربایجانی رۆژئاوا بە مین ئاڵودە كراون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی ئەمساڵدا(٩٣)، لانیكەم ٣٠ هاووڵاتیی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی و لەكۆی ئەو رێژەیە شەش كەسیان گیانیان لەدەست داوە و دوو منداڵیش لە ناو بریندارەكاندا وەبەر چاو دەكەون.