دەنگدانی هاووڵاتیانی كورد لە هەڵبژاردنی مەجلیسدا، لە زاری ئۆپۆزیسیۆن و رۆژنامە نووسانەوە
14:51 - 14 رەشەمه 2711
كوردپا: لێپرسراوانی حیزبە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران لەو باوەڕەدان كە رێژەی بەشداری كردنی هاووڵاتیانی كورد لە هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێراندا بەنیسبەت خولەكانی پێشوو زۆر كەم بووە، بەڵام بەوتەی رۆژنامەنووسان هاووڵاتیانی كورد پێشوازییان لە هەڵبژاردن كردووە.
مەسعوود كورد پوور و خالید تەوەكولی رۆژنامە نووس و لە چالاكانی سیاسیی لەو باوەڕەدان كە دەنگدەرانی كورد بە شێوەیەكی بەرچاو بەشدارییان لە هەڵبژاردندا كردووە.
ئەو دوو رۆژنامە نووسە لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی رووداو ئاشكراییان كرد، لە شاری مەهاباد بەشداری هاووڵاتیان بەنیسبەت شارەكانی دیكەی كوردستانی ئێران زیاتر بووە.
هەر لەوپێوەندییەدا سەرچاوەكە لە زاری تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەر سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە، رێژیمی ئێران پێشتر بۆ خۆی رێژەی دەنگەكانی راگەیاندبوو و بە سەرجەم ناوەندەكانی وتبوو كە رێژەی بەشداری كردن لەسەدا 60 رابگەێنن.
تەیموور مستەفایی وتیشی: بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی كە لەبەردەستی ئێمەدایە بەشداری كردنی هاووڵاتیان لە شارە كوردییەكان لە نێوان 25% هەتا 30% دا بووە و ئەم ئامارەش بەپێی شوێن و ناوچەكان ئەگەری گۆڕانی هەیە.
ئەو لێپرسراوەی حدكا ئاماژەی بە گوشارەكانی رێژیمی ئێران بۆ سەر هاووڵاتیان داوە و ئاشكراشی كردووە، ئەو حكوومەتە بە شێوەیەكی بەبڵاو هەڕەشەی لە توێژی فەرهەنگی كۆمەڵگا كردبوو كە ئەگەر بەشداری هەڵبژاردن نەكەن مووچەكانیان لێدەبڕێت.
ساڵح شەریفی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانیش، دەنگۆی بەشداری كردنی بەربڵاوی هاووڵاتیانی كوردی لە هەڵبژاردنەكاندا رەت كردەوە و رێژەی بەشداری كردنی كەمتر لە 35% راگەیاندووە و لەو باوەڕەدایە بەپێی ئەو رێژەیە مەهاباد و رەبەت و بۆكان زیاترین رێژەی بەشدارییان هەبووە.