دەمیرتاش: هیچكەس ناتوانێ BDP لە پارلەمان بێبەش بكات
16:02 - 2 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەندامی شۆرای رێبەریی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی روو بە AKP رایگەیاندووە، كەس توانای بێبەش كردنی ئەندامانی BDPی لە پارلەمانی توركیە نیە.
بەپێی راپۆرتی پێوەندییە گشتییەكانی BDP، سەلاحەدین دمیرتاش لە دانیشتنی حیزبی خۆیدا، رەخنەی لە ئەندامی حیزبی داد و گەشەپێدان گرتووە و رایگەیاندووە: \"حیزبە نژادپەرستەكانی ئیتر ناتوانن درێژە بە دەسەڵاتی رەهای خۆیان بدەن\".
ئەو ئەندامەی رێبەریی پارتی BDP وتیشی: \"دەركردنی ئەندامانی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی لە پارلەمان كاری كەسێكە كە بیهەوێ لە هەمبەر یاسادا راوەستێ، چونكە بەپێی یاسا ئەو حیزبانەی كە چوونەتە پارلەمانەوە، ئیزنی چالاكییان هەیە.
هێندێ لە پارلەمانتارانی AKP كە یەكێك لە حیزبە توندڕەوەكانی توركیەیە، دوایەكیان لە پارلەمانی ئەو وڵاتە كردووە هەتا ئەندامانی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی لە پارلەمان وەدەر بنێن.
دەمیرتاش لە دانیشتنی BDP وتی: هیچكەس بۆی نیە و ئەو توانایەی نیە ئەندامانی بەدەپە لە پارلەمان دەربكات.
دەمیرتاش لە درێژەی قسەكانیدا وتوویەتی: \" AKP بە دەنگی هاووڵاتییانی تورك زمان هاتوونەتە پارلەمان و حیزبی ئاشتی و دێمۆكراسیش ئیرادەی نەتەوەی كوردە و هەركەس ئیرادەی نەتەوەیەك خەوشدار بكات، تێكدەری ئەمنیەت و ئاسایشە\".