دەقی وەرگێڕداوی سەرجەم غەزەلەكانی حافز بە زمانی كوردی چاپ و بڵاو كرایەوە
14:46 - 1 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: پەرتووكی \"تاڤگەی ئەڤین\" وەرگێڕاوی سەرجەم غەزەڵەكانی دیوانی حافز شیرازی بە زمانی كوردی كە لەلایەن \"مەلا عومەر ساڵحی ساحێب\" شاعیری سەقزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و چاپ و بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێریی سەقز، ئەم پەرتووكە پتر لە ١٠٠٠ لاپەڕەیە و هاوكاریی بڵاوكراوەی \"زانستگای كوردستان\"ی شاری سنە لە چاپ دراوە و ویراستاری سەقزی \"رەزا یادگارنوین\" وەك هەڵەگر و نویسیار لە نووسینەوەی ئەم كتێبەدا بەشداری كردووە.
ئەوەی لەم بەرهەمەدا گرینگە لە کۆتایی هەر غەزەلێکدا مامۆستا عومەر بۆ خۆی یەک بەیتی بە هەمان شێواز و بیرۆکەی حافز و بە نازناوی \"کۆلیل\" بە شێعرەکان زیاد کردووە.
پەرتووكی \"تاڤگەی ئەوین\" لە ١۵٠٠ بەرگدا لە چاپ دراوە و لە چەند رۆژی رابردوودا هاتۆتە ناو بازاڕی كتێبخانەی كوردییەوە.
پێشتریش لە دەیەی ٧٠ی هەتاوی مامۆستا عەباس حەقیقی شاعێری كۆچكردووی خەڵكی بۆكان 100 غەزەلی حافزی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.
ـ مامۆستا عومەر ساڵحی ساحیب (كۆلیل) ساڵی 1324ی هەتاوی لە گوندی \"دایە سلێمان\"ی سەر بە بەخشی زێویە لە شاری سەقز لەدایك بووە.
ـ مامۆستایەكی ئایینیی ناودار و شاعێرێكی ناسكە خەیاڵە.
ـ هەتا ئێستا دوو بەرهەمی دیكەی بەناوەكانی \" لە هەر چیمەنێ دیمەنێ و دوو بەیتییە كوردییەكان\" لە بواری شێعردا چاپ و بڵاو كردۆتەوە.
وێنه: ماڵپهڕی سهقزئاوا