دەسفرۆشەکانی سنە بۆ هەر مێزێک دەبێت ٣٢٧ هەزار تمەن کرێ بدەن

10:27 - 17 بەفرانبار 2720

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پاش سەنگفەرشکردنی شەقامی "فیردەوسیـ"ـی شاری سنە و ڕاگوێزرانی دەسفرۆشەکان بۆ شوێنێکی دیکە، دەبێت هەر دەسفرۆشێک بابەتی هەر مێزێک، بڕی ٣٢٧ هەزار تمەن پارە، بە خاوەنکاری شارەداری  بدات.

بەپێی گەڵاڵەی خاوەنکاری شارەداری بۆ ڕێکخستنی دەسفرۆشەکان، لە دوو نۆرەی شەو و ڕۆژدا، دەبێت بۆ هەر مێزێک بڕی ٣٢٧ هەزار تمەن پارە بە خاوەنکاری شارەداری بدەن.

ئەم گەڵالەی شارەدارییە، ناڕەزایەتیی دەسفرۆشەکانی لێکەوتەوە و یەکێک لە دەسفرۆشەکان دەڵێت: هەر کەسێک لە دوو نۆرەی (ڕۆژ و شەو) کەرەستەکانی خۆی بفرۆشێت، دەبێت بڕی ٦٥٤ هەزار کرێی شەقامەکە بدات.

پاش سەنگفەرشکردنی ئەو شەقامە سەرەنجام شارەداری بڕیاری داوە کە دەستفرۆشەکان لەو شەقامەدا دەتوانن لە کاتژمێر ٣٠:٦ خولەکی ئێوارە بەدواوە دەستفرۆشی بکەن.

چەند ڕۆژ پێش، دەستفرۆشەکانی سنە بەرانبەر بە بەرنامەکانی شارەداریی سنە بۆ دابینکردنی جێگا بۆ دەستفرۆشەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی.