دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ئاماری دانیشتووانی ئەو بەشەی کوردستانی بڵاو کردەوە
11:10 - 30 بەفرانبار 2720
ڕۆژی دووشه‌ممە ١٨ی ژانویەی ساڵی ٢٠٢١، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری بۆ ساڵی ٢٠٢١، بڵاو کردوە و دانیشتوانی ئەو بەشەی کوردستانی بە ٦ میلیۆن و ١٧١ هەزار و ٨٣ کەس، خەمڵاند.
ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان لەو ئامارە ڕایگه‌یاند: زۆرترین ڕێژه‌ى دانیشتووان له هه‌رێمى كوردستان له شاره‌كان ده‌ژین و زیاتر له ملیۆنێک هاووڵاتیش له گونده‌كان ده‌ژین.
به‌پێی ئه‌و ئاماره سێ ملیۆن و ٩٨ هه‌زار و ٨١ هاووڵاتییان ڕەگەزی نێرن و ژماره‌ی ڕه‌گه‌زی مێش بریتییه له سێ ملیۆن و ٧٢هه‌زار و ٢٨٢ کەس.
بەپیێ ئەو ئامارە ساڵی ڕابردوو، ١٤٨هه‌زار و ١٦٩ كه‌س له هه‌رێمی كوردستان له‌دایكبوون و ٢٣ هه‌زار و ٩٢١ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.