دەستڕێژی هێزە نیزامییەكان كوژران و بریندار بوونی كۆڵبەرانی كوردی لێكەوتەوە
21:23 - 4 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لە ئەنجامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی سەر سنوور، لاوێكی تەمەن 17 ساڵ گیانی لە دەست دا و كۆڵبەرێكی تریش بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەیەك لە كۆڵبەرانی سەر سنوور كە لە حاڵی تێپەڕین بە گوندی \"تاچی ناوێ\"ی سەر بە شاری شنۆدا بوون، كەوتنە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا \"فەیسەل تەمویی\" تەمەن 17 ساڵ، كوڕی حەمزە و خەڵكی ئاوایی \"تاچی ناوێ\" گیانی لێئەستێنرا.
هەر لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا كۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی \"بهزاد\" بە توندی بریندار بوو.
بە وتەی شایەتحالان، سەرجەم كەلوپەلی كۆڵبەرانیش لەلایەن هێزە نیزامییەكان زەوت كران و ژمارەیەكی بەرچاویش لە ئەسپی كاسبكاران بە كوشت چوون.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە شاری شنۆ لە زاری یەكێك لە كەس و كاری ئەو كۆڵبەرە كوژراوەوە رایگەیاند، تەرمی فەیسەل هەتا ئێستا رادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە و لەلایەن هێزی ئینتزامیییەوە بە بنەماڵەكەی راگەیندراوە بە مەرجێك تەرمی ئەو لاوە 17 ساڵەیە بە بنەماڵەكەی دەدەینەوە كە نابێهیچ خۆ پیشاندانێك بكرێت.
هەروەها هەڕەشە لە بنەماڵەی فەیسەڵ كراوە كە دەبێرێوڕەسمی بە خاك سپاردنەكەی بە بێدەنگی و دوور لە هەرا و هوریا بێت.