دەستپێکی چالاکیی خۆڕسکی ژنە چالاکانی کورد بۆ پێشگیری لە شێرپەنجەی مەمک
19:31 - 26 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە ژنە چالاکانی کوردی ئیلام و کرماشان بە یارمەتیی کۆمیسیۆنی کاروباری ژنانی کانوونی پارێزەرانی دادگوستەری و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سەربەو کانوونە، لە راستای کەمکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان چالاکییەکی ئاگادار کردنەوە ئەنجام ئەدەن.
ئەو چالاکییە لەلایەن ١٥ کەس لە پارێزەرانی کوردی سەر بە کانوونی پارێزەرانی دادگوستەریی کرماشان بە شێوەی خۆبەخش و خۆڕسک ٣٠ هەزار برۆشۆری ئاگادار کردنەوە، کە ٥ هەزار دانەیان بە زمانی کوردییە، لە چاپ داوە و بە ئوستانەکانی هەمەدان، ئیلام، کرماشان و کوردستاندا بڵاوی دەکەنەوە.
ئازەر تاهیرئابادی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپا گوتی؛ بەداخەوە ژنانی کورد خوێندەوارییەکی یەکجار کەمیان هەیە، هەر بۆیە ئێمە بۆ بەرەو پێشبردنی چالاکییەکانمان و بەرەوڕووی کۆمەڵێک گرفت دەبینەوە و لە راستیدا ناتوانین ئەو کێشە و گرفتەی کە ژنی کورد بەرەوڕووی دەبێتەوە، بە روونی بیبینین.
ئەو سەرچاوەی ئاماژەی بەوەش کردووە، ٧٠%ی ئەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان بوون، زۆر درەنگ بە نەخۆشییەکەیان زانراوە و هاوکات ئازەر تاهیر ئابادی هۆکاری ئەو درەنگ پێزانینەی بۆ نەبوونی ئاگاهی پێویستی ژنان لەسەر ئەو نەخۆشییە، گەڕاندەوە.
ئەو ژنە رۆژنامەنووسە باسی لەوەش کرد، لە هەموو ئوستانەکانی ئێران کۆمیسیۆنی کاروباری ژنان کە لەژێر چاوەدێریی حکوومەت دان، بوونی هەیە، بەڵام ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئەو کۆمیسیۆنانە نییە.
ئەم چالاکییەی کۆمیسیۆنی کاروباری ژنان و کانوونی پارێزەرانی دادگوستەریی کرماشان و ئیلام لە دەستپێکی حەفتەی سێیەمی مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە لەژێر ناوی \"رووبانی پەمەیی بۆ ژنانی کورد\" بە مەبەستی وشیار کردنەوەی ژنانی کورد سەبارەت بە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان دەستی پێکردووە.
ئەو چالاکییە لەلایەن ١٥ کەس لە پارێزەرانی کوردی سەر بە کانوونی پارێزەرانی دادگوستەریی کرماشان بە شێوەی خۆبەخش و خۆڕسک ٣٠ هەزار برۆشۆری ئاگادار کردنەوە، کە ٥ هەزار دانەیان بە زمانی کوردییە، لە چاپ داوە و بە ئوستانەکانی هەمەدان، ئیلام، کرماشان و کوردستاندا بڵاوی دەکەنەوە.
ئازەر تاهیرئابادی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپا گوتی؛ بەداخەوە ژنانی کورد خوێندەوارییەکی یەکجار کەمیان هەیە، هەر بۆیە ئێمە بۆ بەرەو پێشبردنی چالاکییەکانمان و بەرەوڕووی کۆمەڵێک گرفت دەبینەوە و لە راستیدا ناتوانین ئەو کێشە و گرفتەی کە ژنی کورد بەرەوڕووی دەبێتەوە، بە روونی بیبینین.
ئازەر تاهیرئابادی: بەداخەوە ژنانی کورد خوێندەوارییەکی یەکجار کەمیان هەیە، هەر بۆیە ئێمە بۆ بەرەو پێشبردنی چالاکییەکانمان و بەرەوڕووی کۆمەڵێک گرفت دەبینەوە
ماڵپەڕی (سەلامەت نیوز) لە راپۆرتێکدا بە ئاماژە کردن بە چوونە سەرەوەی رێژەی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدانی ژنان بڵاوی کردەوە، ئەو نەخۆشییە لە ئوستانی کرماشان ٢٩%، کوردستان بە ١٥/٥% و ئیلامیش ٤/١٩% رووی لە زیادبوون کردووە.ئەو سەرچاوەی ئاماژەی بەوەش کردووە، ٧٠%ی ئەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان بوون، زۆر درەنگ بە نەخۆشییەکەیان زانراوە و هاوکات ئازەر تاهیر ئابادی هۆکاری ئەو درەنگ پێزانینەی بۆ نەبوونی ئاگاهی پێویستی ژنان لەسەر ئەو نەخۆشییە، گەڕاندەوە.