دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی سوننی مەزهەب لە کوردستان
16:52 - 24 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، لانیکەم سێ هاووڵاتیی کوردی سوننی مەزهەبیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواست.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو سێ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی ئەحمەد کەرەمی تەمەن ٣٩ ساڵ، ناسر زارعی تەمەن ٣٣ ساڵ و عادڵ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کران.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، کە پاش دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون، هەرسێکیان \"چالاکی سوننی مەزهەب\" بوونە.
لەو پەیوەندییەدا کەمپەینی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سوننی مەزهەب، نووسیویەتی: هاوکات لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان و بانەش چەند چالاکێکی سوننی مەزهەب دەستەبسەر کراون.
ئەو سەرچاوەیە هەواڵی دەستبەسەرکرانی چالاکانی مەزهەبی لەو شارانەی دیکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
پێشتریش لە کۆتاییەکای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە لانیکەمەوە ٩ چالاکی سوننی مەزهەب لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.
مەسعوود جەوادی، نامیق دڵدڵ، محەممەد رەسوڵزادە، محەمەد محەمەدی، ئیبراهیم رەسووڵی عەبدولرەحیم، سۆران فاتحی، عەبدولهادی ئازەرم، جەعفەر غەفووری و ئیبراهیم قەدریفەر، ئەو کەسانەن کە مانگی رابردوو دەستبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی راگیران و تۆمەتی ئەو چالاکە سونی مەزهەبانە لەبەر دەستدا نییە.
دوابەدوای سەفەری عەلی خامنەیی، رێبەری حکوومەتی ئیسلامی لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویدا بۆ شاری سنە، شەپۆلی دەستبەسەر کردنی چالاکانی سوننی مەزهەب لە کوردستان دەستی پێکرد.