دەستبەسەركردنی هاووڵاتییانی كورد لە ماوەی 6 مانگدا لەڕووی ئامارییەوە

15:06 - 20 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لەسەر داوای \"ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی كۆمەڵایەتی\" لە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و دانی داتا و ئاماری ژومارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەر كراوی كور د لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، ئەو ناوەندە خشتەیەكی ئاماریی بڵاو كردەوە.

لە دووتوێی شیكردنەوەیەكی ئاماریدا \"ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی كۆمەڵایەتی\" بە هاوكاریی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا كۆمەڵێك داتا و زانیاریی لەمەڕ دەستبەسەر كرانی هاووڵاتییانی كورد لە چوار پارێزگای كوردنشینی لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا بڵاو كردۆتەوە.

لەم خشتەیە و شیكردنەوەیەدا ئاماری دەستبەسەر كراوان ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە بەهۆی چالاكیی فەرهەنگی، سیاسی، و بەگشتی مافی مرۆڤە كە لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئیسلامی ئێرانەوە لە شەش مانگەی یەكەمی ساڵی 1391دا گیراون، بۆیە زیاتر ئاماری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ناوەندە نیزامیی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەگرێتەوە.
خشتەی (١)
رەگەزی دەستبەسەركراوان

\"9358.jpg\"

وێنەی (١)
\"9364.jpg\"

لە رێكەوتی 20ی جۆزەردانی ساڵی 1391ەوە لە ئیلام بەهۆی خۆپیشاندانەوە 300 كەس گیراوە كە لەبەر ئەوەی تەنیا ناوی 18 كەس لەبەردەستی ئیمەدا بوو تەنیا ئەو 18 كەسە لەم شیكردنەوە ئامارییەدا ئەژمار كراون.

هەروەك لەم خشتەیەدا دەردەكەوێ‌ زۆرترین رێژەی دەستبەسەر كردن لە شەش مانگی رابردوودا لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بووە، پاریزگای كوردستانیش پلەی دووەمی هەبووە و دواتر ئیلام و كرماشان.

رێژەی سەدی گیراوان بۆ هەر پارێزگایەك بەم شێوەیە: ئازەربایجانی رۆژئاوا (53%)، كوردستان (26.1%)، كرماشان (1.2%)، ئیلام (13.8%)، نادیار (5.5%).

خشتەی ژمارە (٢)
تاوانی گیراوان نیشان ئەدات

\"9359.jpg\"




ئەم خشتەیە نیشان ئەدات كە (19.3%) گیراوان بە تاوانی سیاسی گیراون ‌و هەروەها (20.4%) بە تاوانی ئەمنیەتی، هەروەها (60.2%)یان تاوانەكەیان نادیارە و ئاشكرا نەكراوە. زۆربوونی ئەم رێژانە لە كوردستانی رۆژهەڵات نیشان دەدا كە بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی لە ناوچەیە بوونی هەیە كە بەرەوڕووی دەسەڵات بۆتەوە‌و حكوومەت بۆ سەركوت كردنی هێز ‌و تۆقاندن بەكار دێنێ‌.

خشتەی (٣)
پێوەندیی نێوان پارێزگا و تاوان
\"9360.jpg\"









ئەم خشتەیە نیشان ئەدات:
1) لە پاریزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا: (5.8%) بە تاوانی سیاسی، (27.5%) بە تاوانی ئەمنیەتی و (66.7%) بە تاوانی نادیار گیراون.
2) لە پاریزگای كوردستان: (13.6%) بە تاوانی سیاسی، (18.6%) بە تاوانی ئەمنیەتی ‌و (67.8%) بە تاوانی نادیار گیراون.
3) لە پارێزگای كرماشان: (5.3%) بە تاوانی سیاسی، (5.3%) بە تاوانی ئەمنیەتی ‌و (89.4%) بە تاوانی نادیار
4) لە پارێزگای ایلام: (75%) بە تاوانی سیاسی، (8.3%) بە تاوانی ئەمنیەتی ‌و (16.7%) بە تاوانی نادیار
5) ئەوانەی دیار نیە سەر بە چ پارێزگایەكن: (40%) بە تاوانی ئەمنیەتی، (40%) بە تاوانی سیاسی و (20%) نادیار

وێنەی (٢)
رێژەی گیراوان بەپێی مانگەكان نیشان ئەدات

\"9361.jpg\"


ئەم وێنەیە نیشان ئەدات كە زۆرترین ریژەی گیراوان لە مانگەكانی پووشپەڕ ‌و گەلاوێژ دایە كە (58%)ی گیراوەكانە. خشتەی خوارەوە بە ژمارە نیشان ئەدات كە لە هەر مانگیكدا چەند كەس گیراوە:

خشتەی (٤)
پێوەندیی نێوان مانگ ‌و تاوان روون دەكاتەوە
\"9363.jpg\"










ئەم خشتەیە نیشان دەدات كە:
ــ لە مانگی یەكدا: بەگشتی 14 كەس گیراوە كە (28.6%) بە تاوانی سیاسی، (35.7%) بە تاوانی ئەمنیەتی ‌و (35.7%) بە تاوانی نادیار گیراون.
ــ لە مانگی دوودا: بەگشتی 15 كەس گیراون كە (6.7%)یان بە تاوانی سیاسی، (60%) بە تاوانی ئەمنیەتی ‌و (33.3%)یش بە تاوای نادیار گیراون.
ــ لە مانگی سێ‌دا: بەگشتی 31 كەس گیراون كە (80%)یان بە تاوانی سیاسی، هیچ كەس بە تاوانی ئەمنیەتی نەگیراوە، (19.4%) بە تاوانێكی نادیار گیراون.
ــ لە مانگی چوار: بەگشتی 50 كەس گیراون كە (6%) بە تاوانی سیاسی، (16%) بە تاوانی ئەمنییەتی‌و (78%) بە تاوانی نادیار گیراون.
ــ لە مانگی پێنج: بەگشتی 55 كەس گیراون كە (3.6%)یان بە تاوانی سیاسی، (20%) بە تاوانی ئەمنیەتی ‌و (76%)یش بە تاوانی نادیار گیراون.
لە مانگی شەش: بەگشتی 16 كەس گیراون كە هیچ كەسێكیان بە تاوانی سیاسی نەگیراوە، (25%)یان بە تاوانی ئەمنیەتی گیراوە ‌و (75%)یان بە تاوانی نادیار.
جێگای ئاماژەیە لەو 181 كەسەی كە گیراوە 35 كەس واتە (19.3%) بە تاوانێكی سیاسی گیراون كە بە زۆری بەشداری كردن لە حیزبێكی سیاسیە، 37 كەسیش بە تاوانی ئەمنیەتی گیراون كە ئەو تاوانەی خراوەتە پاڵیان پێوەندیدارە بە هەڕەشەكردن لە ئەمنیەتی نەتەوەیی ئێران، هەروەها 109 كەسیش كە رێژەكەیان (60.2%)ە تاوانەكەیان نادیارە. 

وێنەی (3)
توێژی گیراوەكان روون ئەكاتەوە
\"9365.jpg\"


وێنەی شمارە (3) نیشان ئەدات كە (9%)ی گیراوان لە توێژی فەرهەنگی، (10%) لە مەزهەبیەكان ‌و (81%)ەكەیتر توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگان. بەسەرنجدان بە رێژەی توێژی فەرهەنگی ‌و مەزهەبی ‌و هەروەها ئەو رێژەیەی كە دەمێنێتەوە بۆ چین و توێژەكانی دیكە، ئەتوانین باس لەوە بكەین كە هەموو چین و توێژەكان لەم خەباتەدا بەشدارن.

خشتەی (5)
پێوەندیی نێوان توێژ ‌و تاوان نیشان ئەدات
\"9366.jpg\"







ئەم خشتەیە نیشان ئەدات كە:
1) توێژی فەرهەنگی: (17.6%)یان بە تاوانی سیاسی، (23.5%)یان بە تاوانی ئەمنیەتی ‌و (58.8%)یان بە تاوانێكی نادیار گیراون.
2) ئەوانەی توێژی مەزهەبین: هەموویان بە تاوانێكی نادیار گیراون.
3) ئەوانەی سەر بە توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگان: (21.9%)یان بە تاوانی سیاسی، (22.6%)یان بە تاوانی ئەمنیەتی ‌و (55.5%)یان بە تاوانێكی نادیار گیراون.