دەستبەسەركردنی ١٥٣ راوچیی نایاسایی لەئوستانی كرماشان
13:41 - 23 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: سەرەڕای رێنوینی و هوشدارییەكان لەمەڕ قەدەغەبوونی راو، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا مەئموورانی ژینگەپارێزیی ئوستانی كرماشان ١٥٣ راوچیی سەرپێچیكارییان دەستبەسەر كردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ١٣٩٣دا زیاتر لە ١٥٣ راوچیی نایاسایی لەلایەن مەئموورانی رێكخراوی پاراستنی ژینگەوە دەستبەسەر و پەروەندەكانیان رەوانەی دەزگا قەزاییەكان كراون.
یەكێک لە بەرپرسانی ئەو ناوەندە بە هەواڵدەریی ئیسنای راگەیاندووە، لەو ماوە دیاری كراوەدا ٢٩ چەكی ڕاو و زیاتر لە ١٧٦ كەرەسە و كەلوپەلی راوكردنی وەكوو، تۆڕی ماسیگری، قەفەسی دار و ئاسن و ماتۆڕ برق زەوت كراوە.
ورچ، بزنە كێوی، بەراز، كەو، ماسی و ... لەو ئاژەڵ و زێندەوەرانەن كە لەلایەن راوچییەكانەوە ڕاو كراون.
ئەو رێژە بەرچاوە لە دەستبەسەركردنانەی ئوستانی كرماشان لەحاڵێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەریش لە ئوستانی ئیلام ١٠٧ راوچیی نایاسایی دەستبەسەر كرابوون.
لەلایەكی دیكەوە دۆخی ژینگەی ئاژەڵان لە بەشی باشووری كوردستان بەتایبەت ئوستانەكانی كرماشان و ئیلام بە رادەیەك خراپ و قەیراناوییە كە بەرپرسانی ناوەندە ژینگەپارێزەكان سەبارەت بە لەناوچوونی چەندین جۆر لە زیندەوەر و ئاژەڵ هوشدارییان داوە.
بەرپرسی چاودێری بەسەر ژینگەی ئاژەڵانی ئوستانی ئیلام وێڕای رەخنەی توند لە دەركردن و دانی مۆڵەتی چەكی ڕاو، وتوویەتی: دانی مۆڵەتی چەكی راو بە راوچییەكان یەكێك لەو كارەساتانەیە كە هەڕەشە لە ژینگەی كوردستان دەكات.
ئەكبەر محەممەزادە باسی لەو گەڵاڵەیەش كردووە كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ راو كردن تێیدا قەدەغە كراوە و ئەو گەڵاڵەیە سەرەڕای ئەوەی لەلایەن مەجلیسەوە پێشنیار كردووە، بەڵام پەرچەكرداری راوێژكارانی رێكخراوی ژینگەپارێزی لێكەوتۆتەوە.
بەوتەی ئیسماعیل كەهرۆم راوێژكاری بەرپرسی رێكخراوی ژینگەپارێزی، تێكدانی شوێنی ژیان و راوكردن لەو هۆكارانەن كە پەرە بە لەناو چوونی ئاژەڵ و زیندەوەران دەدات.
لەسەرجەم ئێراندا ١٢٠ هەزار زیندەوەر بە مەبەستی راو كردن هەیە و ئەمە لەحاڵێكدایە كە لەو نێوانەدا زیاتر لە یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار چەكی راو لە دەستی راوچییەكان دایە.