دەستبەسەركردن و بەجێهێشتنی وڵات، چارەنووسی دوو خوێندكاری كورد+وێنــه
13:49 - 23 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: خوێندكارێكی زانكۆی تەورێز بەبێهۆكارێكی روون لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەركراوە و خوێندكارێكی خەڵکی شاری \"قوروە\"ش بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشتووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فەرهاد شەفیعزادە، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی محەمەد، کە خەڵکی گوندی \"دەل\"ی سەربە شارستانی سەوڵاوا و دانیشتیووی شاری مەریوانە، رێكەوتی ٢٠ی خەرمانان لە مەریوان و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.
بنەماڵەی ئەو خوێندكارە كوردە دوای بەدواداچوونێكی زۆر بۆیان دەركەوتووە كە کوڕەکەیان دوای دەستبەسەركران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە راگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، هۆكاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە كوردە نەزانراوە.
لەدرێژەی فشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەكان بۆ سەر خوێندكارانی كورد، سەلاح نادری خوێندكار و چالاكی مافی منداڵان بە هۆی فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان زێدی خۆی بەجێهێشتووە.
نادری بە هەوڵدان بۆ رووخاندنی نیزامی ئیسلامیی تۆمەتبار کراوەو بەوهۆیەوە بە بەردەوامی فشاری لەسەر بووە.
ئەو خوێندكارە كوردەی خەڵكی شاری قوروە، دوای فشارەكانی ئیدارەی ئیتلاعات رووی لەشاری تاران كردبوو، کە دواتر لەسەر داوای بنەماڵەكەی گەڕابوویەوە شاری قوروە.
سەلاح نادری بێجگە لەوەی كە خوێندكاری باڵای زانستی كۆمەڵایەتی زانكۆی باهونەر بووە، لەپێوەندی مافی منداڵان و كاری رۆژنامەنووسیشدا چالاک بووە و لەم دواییانەدا ئەو چالاکیانەی لێ قەدەغە کرابوو.
نادری كە لەحاڵی حازردا زێدی خۆی بەجێهێشتووە، سەرنووسەری مانگنامەی \"داهاتوو\"، ئەندامی شۆرای ناوەندیی رێكخراوە خەڵكییەكانی \"تەنین\"، \"سەركەوت\" و \"ئەنجومەنی زانستی – فەرهەنگیی زانكۆی پەیامنووری قوروە\" بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فەرهاد شەفیعزادە، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی محەمەد، کە خەڵکی گوندی \"دەل\"ی سەربە شارستانی سەوڵاوا و دانیشتیووی شاری مەریوانە، رێكەوتی ٢٠ی خەرمانان لە مەریوان و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.
فەرهاد شەفیعزادە، خوێندكاری زانكۆی تەورێز
فەرهاد شەفیعزادە، كە خوێندكاری بەشی فەلسەفە بووە، كاتژمێر ١١ی شەوی پێنجشەممەی رابردوو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان بە تەلەفۆنی هاوڕێیەکی لە ماڵی خۆیان بانگ کراوەتە دەرەوەو قۆڵبەستیان کردووە.بنەماڵەی ئەو خوێندكارە كوردە دوای بەدواداچوونێكی زۆر بۆیان دەركەوتووە كە کوڕەکەیان دوای دەستبەسەركران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە راگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، هۆكاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە كوردە نەزانراوە.
لەدرێژەی فشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەكان بۆ سەر خوێندكارانی كورد، سەلاح نادری خوێندكار و چالاكی مافی منداڵان بە هۆی فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان زێدی خۆی بەجێهێشتووە.
نادری بە هەوڵدان بۆ رووخاندنی نیزامی ئیسلامیی تۆمەتبار کراوەو بەوهۆیەوە بە بەردەوامی فشاری لەسەر بووە.
ئەو خوێندكارە كوردەی خەڵكی شاری قوروە، دوای فشارەكانی ئیدارەی ئیتلاعات رووی لەشاری تاران كردبوو، کە دواتر لەسەر داوای بنەماڵەكەی گەڕابوویەوە شاری قوروە.
سەلاح نادری، خوێندكار و چالاكی مافی منداڵان
چەند رۆژ لەمەوبەر سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی سەلاح نادری بە هەواڵنیری كوردپای راگەیاندبوو: \"گەڕانەوەی ئەو خوێندكارە بۆ زێدی خۆی، نەبووەتە هۆكاری ئەوەیكە ناوەندە ئەمنییەكان وازی لێ بێنن و بە بەردەوامی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروەوە بانگهێشت كراوە\".سەلاح نادری بێجگە لەوەی كە خوێندكاری باڵای زانستی كۆمەڵایەتی زانكۆی باهونەر بووە، لەپێوەندی مافی منداڵان و كاری رۆژنامەنووسیشدا چالاک بووە و لەم دواییانەدا ئەو چالاکیانەی لێ قەدەغە کرابوو.