دەستبەسەركرانی چوار هاووڵاتیی كورد لەشاری سنە
14:49 - 23 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: لەدرێژەی رەوتی فشار و دەستبەسەركردنەكانی یەك حەفتەی رابردوودا، چوار چالاكی دیكەی مەزهەبی سوننە لەشاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، خالید مەلەكی، عەبدولكەریم كەریمی، عەلی و عەبدولهادی چەند رۆژ لەمەوبەر لەناو ماڵەكەی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە راگوێزراون.
ئەو چوار هاووڵاتییە كوردە دوای نوێژی جەماعەت و بە زمانی بە رۆژووە لەناو ماڵەكەیاندا قۆڵبەست كراون و هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەركردنەكەیان روون نەبۆتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، یەكێك لەدەستبەسەركراوەكان بە ناوی خالید مەلەكی، كە برای \"تالیب مەلەكی\" زیندانییمەحكووم بەسێدارەیە، ماوەی حەفتەیەك لەمەوبەر لەگەڵ بنەماڵەی چەند چالاکی مەزهەبیی دەستبەسەركراو بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پەروەندەی رۆڵەكانیان سەردانی دیوانی باڵای وڵاتیان كردبوو.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، دوای گەڕانەوەی لەتاران، خالید دەستبەسەركراوە و هەروەها هەڕەشەی توندیش لەبنەماڵەكەی كراوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گوشارەكان بۆ سەر چالاكانی مەزهەبی سوننە رووی لەزیاد بوون كردووە و ئەو فشارە چالاكانی مەزهەبی دەستبەسەركراوی ناو زیندانیشی گرتۆتەوە.
حەفتەی پێشوو دوو هاووڵاتیی كورد بەناوەكانی محەممەد كەریمی، پووریا مەردۆخ رۆحانی، ئەحمەد قوڕەیشی و مەنسوور قادرمەرزی خەڵكی شارەكانی قوروە، سنە و دێولان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارانە كرابوون.
دەگوترێت ئەو هاووڵاتییانە بەهۆی چالاكیی مەزهەبی و پێوەندییان بە تەشكیلاتی مەكتەب قورئانی ئەحمەد موفتی زادەوە فشارییان خراوەتە سەر.
ژمارەیەكی بەرچاو لە پەیڕەوانی سوننە مەزهەب لەم دوایانەدا دەستبەسەر و زیندانی كراون و لەزۆر حاڵەتیشدا لەگەڵ حوكمی زۆر قورسی زیندانی و تەنانەت لەسێدارەدانیش بەرەوڕوو بوونەتەوە.
بەشێكی بەرچاو لەو هاووڵاتییانە لەزیندانەكانی رەجایی شاری كەرەج و قزلحەساردا راگیراون و هەنووكە زیاتر لە ٣٠ چالاكی مەزهەبی سوننە چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوكمی لەسێدارەدانن.
لەو بارەیەوە شیرین عیبادی چالاكی مافی مرۆڤ گوتبووی: ئەو چالاكانەلە دادگایەکی عادڵانەدا دادگایی نەکراون و سەرجەمیان لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابەوە حوكمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە و هەروەها لەماوەی راگرتنیان لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، لەژێر توندترین ئەشكەنجەدا بوونە.