دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان و ناڕوونیی چارەنووسیان
19:40 - 17 رێبەندان 2715

ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی ڕەوتی دستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری کامیاران، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری کامیاران، بۆ سێهەمین جار زیندانییەکی پێشووی سیاسیی کورد، بە ناوی حوسێن کەمانگەریان دەستبەسەر کرد.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، ناوەندە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە بنەماڵەی نەداوە.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری کامیارانەوە ڕایگەیاند: \"هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە بە بێ ئیجازە و بێ موڵەتی یاسایی، ڕژاونەتە ماڵ ناوبراو و کۆمەڵێک کەرەسە و کەلوپەلی شەخسیی حوسێنیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
پێشتریش حوسێن کەمانگەر لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری کرماشان، دەستبەسەر کرابوو و دوای دوو مانگ دەستبەسەری، بە دانی بارمتە ئازاد کرا. هەروەها لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، جارێکی دیکەش دەستبەسەر و لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە، بە تۆمەتی \"هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\"، بە ١٠مانگ زیندانی بوون حوکم درابوو.