دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە کوردستان درێژەی هەیە

20:40 - 29 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی ڕەوتی دستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستیانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی،هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی\" ڕەحیم عەلایی\" تەمەن ٥٤ساڵە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرد.

هەتا کاتیبڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کردنی ڕەحیم عەلایی ڕوون نەبووتەوە و هیچ هەواڵێک لەشوێنی راگیرانی لە بەردەستدا نیە.

دەوترێ، تەنانەت کاتێک بنەماڵەکەی سەردانی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەکەن بۆ ئاگاداربوون لە سەر بارودۆخ و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەرپرسانی قەزایی ئەو شارە دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە ئەستۆنەگرتووە.

پێشتریش، ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر و بۆ ماوەی ساڵ نیوێک لە زیندان دابووە.