دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە پشتیوانی کردنی گشتپرسی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات درێژەی هەیە

19:35 - 5 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی پشتگیری هاووڵاتییانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، هەشت هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە درێژە ڕەشبگیری هاووڵاتییانی کورد لە شار و ناوچەکانی کوردستان لە مەڕ پشتیوانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ٨ لاوی خەڵکی گوندەکانی شاری بۆکانیان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری بۆکان شوناسی ئەو هەشت لاوە کوردەی بەم چەشنە ڕاگەیاند:

ئاوات سوڵتانی،ڕەحمان خوسرەوی، غەفوور نەسیری، دیاکۆ پوور مستەفا، ڕەحمان قادری، سلێمان بیپووش، ئیدریس قادری خەڵکی گوندی \"حاجی ئاوا\" و ڕەحیم ئەفشاری خەڵکی گوندی \"قازانلی\". لە ناوچەی چۆمی مەجید خان.

بەوتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، بنەماڵەی ئەو هەشت لاوە دەستبەسەر کراوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لە مەڕ شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکانیان نیە.

ئەوە سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو هەشت لاوە کوردە دا، بنەماڵەکانیان چەند جارێک بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان سەردانی ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی حکوومەتییان لە شاری بۆکان کردبوو، بەڵام هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی زانیاریی خۆیان بواردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی\"بەختیار خۆشناو\" لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوێزراوە.

پێشتریش، ئاژانسی کوردپا ناوی ٦ کەسی دیکەی لە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی\"شۆڕش ئیبراهیمی
قادر ئازەربەرزین
سەلیم خزری
سۆران حسێن پوور
بەختیار مەعروفی و
واحید بڵاو کردبووە.