دەستبەسەر کرانی کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی ناوچەی "هەوشار"

16:20 - 10 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی گوندێکی ناوچەی \"هەوشار\"ی سەربە شاری سایین قەڵا\" لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٨ی رەشەممە هێزەکانی ئیدارەی ئەماکن چوونەتە گوندی \"قۆزڵوو\"ی ناوچەی هەوشار و سەرەڕای کۆکردنەوەی دەزگا و دیشی ماهوارە، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی ئەو گوندەشیان دەستەبسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پژڕاست کردنەوەی هەواڵی ئازار و ئەزیەت کردنی هاووڵاتیان، بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو دەستبەسەر کراوانە بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ شاری ساین قەڵا راگوێزرابوون.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هاووڵاتیانە لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سایین قەڵاوە لێپرسینەوەیان لێکرابوو کە دواتریش بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی هیچکام لەو دەستەبسەر کراوانە رانەگەیەندراوە.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا ٣ هاووڵاتی خەڵکی کامیاران لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لەلایەن ئیدارەی ئەماکنەوە دەستبەسەر کرابوون.