دەستبەسەر کرانی ژنە کارناسێکی کورد لە فڕۆکەخانەی کرماشان + وێنـــە

13:59 - 6 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە چارەنووسی ژنە کارناسێکی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە رۆژانی حەفتەی رابردوودا لە فرۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئەو شارە دەستبەسەر کرا، هیچ هەواڵێک لەبەر دەست دا نییە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"گیتا رەزایی زیلانی\" کارناسی \"نەرماڵە(نرم افزار)\" لە کۆمپانییەکی بیانی، رۆژی ٢٨ی جۆزەردان لەکاتی چوونەدەرەوە لە کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە فڕۆکەخانەی \"ئەشرەفی\"ی ئەو دەستبەسەر کرا.

\"13502.jpg\"
گیتا رەزایی زیلانی، کارناسی نەرماڵە(نرم افزار) لە کۆمپانییەکی بیانی
هەواڵدەریی \"هێرانا\" لە زاری پارێزەرێکی دادگاوە بڵاوی کردەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان دوابەدوای دەستبەسەر کردنی \"گیتا رەزایی\" چوونەتە ماڵی شەخسیی ناوبراو و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کۆمپیوتێر و کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراویشدا گرتووە.

دەگوترێت هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بنەماڵەی ئەو کارناسە کوردەیان راگەیاندووە، کە لە میدیایی کردنەوەی هەواڵی دەستبەسەر کرانی رۆڵەکەیان خۆ ببوێرن.

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی گیتا رەزایی زیلانی، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەتا ئێستا هێچ زانیارییەکیان لە شوێنی راگیران و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو نەدرکاندووە.