دەستبەسەر کرانی ٨١ هاووڵاتیی بیانی لە ئازەربایجانی رۆژئاوا

15:46 - 23 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: ٨١ هاووڵاتیی بیانی لە خاڵە سنوورییەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە دەستبەسەر کران.

هەواڵدەریی \"فارس\" لە زاری \"ئیبراهیم نەجەفی\" جێگری فەرماندەی هەنگی مەرزیی ئوستانی \"ئازەربایجانی رۆژئاوا\"وە بڵاوی کردەوە، ٨١ هاوڵاتیی بیانی لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو ئوستانە دەستبەسەر کراون.

ئەو لێپرسراوە هۆکاری کردنی ئەو کەسانەی بە بەربەرەکانێ لەگەڵ وڵاتانی \"تێکدەر(اخلالگر)\" لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکاندا لە قەڵەم داوە.

نەجەفی ئاماژەی بەناسنامەی ئەو کەسانە نەکردووەو هاوکات راشیگەیاندووە کە سەرجەمیان بۆ لێکۆڵینەوە رادەستی ناوەندە قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کراون.

ناوبارو زانیاری زیاتری لەسەر ئەو هاووڵاتییانە نەدرکاندووە، بەڵام رایگەیاندووە لە ماوەی چەند رۆژی دادهاتوودا پاش لێپرسینەوە، زانیاری زیاتر دەخرێتەڕوو.

پێشتریش لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لێپرسراوێکی ئەمنیەتیی ئێران رایگەیاندبوو، کۆمەڵێک لە ئەندامانی نهێنیی رێکخراوی موجاهیدنی خەڵقی ئێران کە بەمەبەستی \"پێکهێنانی ئاژاوە لە رەوتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژرادن\"دا هاتوونەتە خاکی ئێرانەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هاوکات وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانیش رایگەیاندبوو، لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکاندا گەڵاڵەیەکی ئەمنیەتی لە سەرجەم وڵاتی ئێراندا جێبەجێ دەکرێت.