دەست کێشانەوەی راوچییەکان لە راوکردن و زیادکردنی مۆڵەتی راوکردن لەلایەن حکوومەتەوە

20:43 - 15 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای ئەوەیکە ژینگەی ئاژەڵی رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو لەناوچوون دەچێت، بەڵام رێژەی پێدانی مۆڵەتی چەکی راو لە ئوستانی ئازەربایجانی رووی لەزیادبوون کردووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ یەکێک لە ناوەندە ژینگەپارێزییەکانی کوردستانی ئێران، لە ماوەی ئەمساڵدا نزیک بە ٥ هەزار مۆڵەتی راوکردنی بە راوچییەکان داوە.

ئیدارەی گشتیی ژینگەپارێزیی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا مۆڵەتی ئەم ٥ هەزار چەکەی دەرکردووە، کە بە وتەی فەرماندەی یەکەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە، بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ ژینگەی ئاژەڵیی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ئەژامر دێت.

ئەو ناوەندە حکوموەتییە، لە ماوەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا نزیک بە ٤ هەزار مۆڵەتی راوکردن بە راوچییەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا داوە، کە ئەو رێژەیە لە ئەمساڵدا ٢٥% رووی لە زیادبوون کردووە.

ئەم ئامارە لە کاتێکدا لەلایەن بەرپرسانی ژینگەپارێزیی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە بڵاو دەبێتەوە، کە ئەم ناوەندە حکوومەتییە بۆخۆی باس لە مەترسیی لەناوچوونی ٣٨ جۆر بوونەوەر لەو ئوستانەدا دەکەن.

بەوتەی حەسەن عەباس‌نژاد، نەزانی و کەمتەرخەمی لەمەڕ پێدانی مۆڵەتی راوکردن بۆتە هۆی ئەوەیکە راوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەرە کێوییەکان وەکوو سەرگەرمی و بەسەربردنی کات سەیر بکرێت.

یەکێکی دیکە لەو رەخنانەی، کەلە رێکخراوی ژینگەپارێزیی دەگرێت، پێدانی مۆڵەتی راوکردن بە راوچییەکانە، کە بەوتەی چالاکانی ژینگەپارێزی، فشار و هێزی کەسانی خاوەن دەسەڵات بەسەر رێکخراوی ژینگە پارێزیی ئێراندا زاڵ بووە.

زیادکردنی چەکی رێگەپێدارو و مۆڵەتی راوکردن لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە لەحاڵێک دایە، کە رەوتی دست کێشانەوەی راوچییە کوردەکان لە راوکردن، زیادی کردووە.

پاش ئەوەی راوچییەکی خەڵکی گوندی دەرەکی لە ناوچەی سەوڵاوا، تاپڕەکەی لەبەرچاوی خەڵک و ئەنجومەن خەڵکییەکان شکاند، شەپۆلێکی پشتیوانی لەو هەڵوێستە و چەندین هەڵوێستی هاوشێوە لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەستی پێکرد، کە دەست کێشانەوەی بەکۆمەڵی راوچییەکانی پاوە، جوانڕۆ و روانسەریشی لێکەوتەوە.
\"18625.jpg\"

\"18624.jpg\"

\"18640.jpg\"

\"18641.jpg\"

\"18642.jpg\"

\"18643.jpg\"

\"18639.jpg\"