دەسبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەریوانی

11:06 - 20 رەشەمه 2721

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا ڕۆزرۆخ" خەڵکی شاری مەریوان کە لە ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٢ ساڵەیە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، بێئاکام بووە.

ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، بە بێ بەڵگەی یاسایی "عەبدوڵڵا ڕۆزرۆخ"یان لە دووکانی جلوبەرگدووریەکەی لە شەقامی "کورەی مووسەوی" دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.