دەسبەسەرکردنی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کوردستان

20:01 - 21 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەریی کوردستان، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شارەکانی کوردستان، دەستیان کردوە بە ڕەشبگیری و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کوردیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکان شەش چالاکی مەدەنی و سیاسیی کوردیان لە شارەکانی سنە، شنۆ و مەریوان دەسبەسەر کرد.

هەواڵنێری کوردپا لە شارەکانی کوردستان شوناسی ئەو شەش چالاکە مەدەنییانەی بە ناوەکانی \"موختار زارعی\" سنە، \"ڕەشید ناسرزادە\" و \"خەلیل گەنجی\" لە شاری سنە و \"سۆران دانشوەر\"، \"ئارام فەتحی\" و \"موسلێم بەهرامی\" لە شاری مەریوان ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو شەش چالاکە مەدەنییە کوردیان لە کاتی پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی کوردستان دەسبەسەر کردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، دوو چالاکی کرێکاری، خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی \"خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵح‌‌نیا\"، شەوی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە شاری سنە دەسبەسەر کران.