دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنه

20:14 - 21 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سنە چالاکێکی کرێکارییان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی \"تەوفێق محەممەدی\" خەڵکی سنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەم چالاکە کرێکارییەیان لە کاتی کارکردندا و بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

بنەماڵەی ئەو چالاکە کرێکارییە بۆ زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتییان لەو شارەدا کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کرێکارییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.