دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد و ناڕوونی له چارەنووسی

13:22 - 6 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت، پاش دەسبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە، چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو حەوتوو پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"حەسەن\" کوڕی \"قوربانی\" خەڵکی گوندی \"بێران\"ـی شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت ڕایگەیاند: \"ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو هاووڵاتییە کوردە دانیشتووی شاری سەردەشتە و هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرش کردنە ساڵی ماڵی ناوبراو و دەسبەسەرکردنی لە ماوەی ئەو ١٥ ڕۆژەدا، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: \"بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، چەندین جار سەردانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتییان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی حەسەن کردووە و لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی ڕوونیان پێ نەدراوەتەوە.

حەسەن خێزاندار و خاوەنی چوار منداڵە.