دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شنۆیی بەردەوامە

21:08 - 5 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی \"ڕەحیم ئەرشەدی\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: \"زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە\".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.