دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە پیرانشار درێژەی هەیە

12:42 - 17 بانەمەڕ 2720

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، ٥ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "عەلی قادری"  کوڕی "ڕەسووڵ"، "محەممەد قادری" کوڕی "عەزیز"، "حیسامەدین پیرانی" کوڕی "زاهیر،" "ئەمیر قادری" کوڕی "خدر" و "سەلام خڕی ئاغە‌ڵان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "واحید قادری" کوڕی "ڕەسووڵ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو ٦ هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو ٦ هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەحموود حەسەن و "ئەبووبەکر مەحموود حەسەن" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.