دەسبەسەرکردنی ٥ هاووڵاتیی بەتایبەتی دوو کچ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

17:47 - 14 خاکەلێوه 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوە، ٥ هاووڵاتیی بە ناوەکانی "پەریسا سپاهی" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، "کەویار ئەلیاسی" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، "عیرفان زولفی‌نیا" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، "یووسف حەشرەتی" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار و "مەنسوور کانی‌ڕەشی" تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

نیروهای ئەمنییەتیی بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردەیان لە نزیک گوندی "کارخانەی قەند"ی پیرانشار دەسبەسەر و دواتر ئەوانیان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەت‌ دژی ئەو ٥ هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا، نییە.