دەسبەسەرکردنی دوو چالاکی دیکەی کورد لە کامیاران
20:05 - 16 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو چالاکی دیکەی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووە سەر ماڵی دوو چالاکی کورد بە ناوەکانی \"ڕاشد مۆنتەزری\"، چالاکی ژینگەپارێز و \"حسەین کەمانگەر\"، زیندانی پێشووی سیاسی لە کامیاران و ئەم دوو چالاکە کوردەیان دەسبەرسەر کردووه.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەم دوو چالاکە، دەستیان بە سەر کەلوپەلی شەخسی ئەم دوو چالاکەدا گرتووە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکردندا کەوتوونەتە بەر لێدانی هێزە ئیتلاعاتییەکان و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەر کردن و چارەنووسی ئەم دوو چالاکە لەبەر دەستدا نییه.
لەم پێوەندییەشدا، ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووە سەر شوێنی کاری \"عیسا فەیزی\"، چالاکی ژینگەپارێز لە شەقامی \"ئەلک شار\"ــی کامیاران و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
وێنە: ڕاشد مۆنتەزری و حسەین کەمانگەر