دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
                    
                    17:16 - 7 رەزبەر 2722
                
             
            ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موبین ڕەسووڵتاب" و "مێهران حەسەنزادە"، خەڵکی گوندی "گردکاشان" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەوتەی سەرچاوەیەی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
 
                             
                             
                            