دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە سنە

10:24 - 24 بەفرانبار 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام یووسفی"، تەمەن ٣٠ ساڵە، کوڕی "محەممەد"  و خەڵکی "سنە" پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان "ئارام یووسفیـ"ـیان ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، کاتێک کە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانە لە ماڵەکەی دەچێتە دەرەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە، بە بێ بەڵگەی یاسایی و هیچ ڕوونکردنەوەیەک و لە کاتی شۆفێری دەکەوێتە بەر هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان و پاش ڕاگرتنی ماشینەکەی، دەسبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕادەگوازرێت.

پاش تێپەڕینی ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەریی "ئارام یووسفی"، بنەماڵەی ناوبراو لە بارودۆخی کوڕەکەیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانەکەی، هیچ زانیارییەکیان بە دەست نەهێناوە.

بنکە ئەمنییەتی و پەیوەندیدارەکان، تەنانەت لە پشتڕاستکردنەوەی دەسبەسەرکردن و ڕاگیرانی "ئارام یووسفی" لە گرتنگە و دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە خۆ دەبوێرن.