دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە تاران

20:12 - 27 رەزبەر 2722

ڕۆژی سێشەممە ۲٦ی ڕەزبەر، پارێزەرێکی کورد بە ناوی "حوسێن ڕەزایی" و هاووڵاتییەک بە ناوی "نیلوفەر فەتحی"، مامۆستای بیرکاری لە شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر نووسینگەی ئەو پارێزەرە کوردە و لەگەڵ نیلووفەر فەتحی پێکەوە دەسبەسەریان کردوون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پارێزەرە لە پەیوەندی لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پارێزەران، لە بەرانبەر کانوونی پارێزەرانی ناوەند، لەلایەن هێزه ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

حوسێن ڕەزایی خەڵکی ورمێ و دانیشتووی شاری تارانە.