دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە سنە

21:11 - 1 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە، چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی \"موسلیم سوبحانی\" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.