دەزگای قەزایی ورمێ سێ هاووڵاتیی بە لەسێدارەدان و زیندان مەحکووم کرد

16:50 - 4 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دوو برای دانیشتووی شاری ورمێ بڕییەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوەکانی شەهابەدین و کرێت محەمەدپوور لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە عوکمی لەسێدارە دراونیان بۆ بڕایەوە.

هەروەها برایەکی دیکەی ئەو دوو هاووڵاتییە بەناوی حوسێن محەمەدپوور، بە ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری حوکم دراوە.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تۆمەتی ئەو سێ برایە، کە هەنووکە ماوەی ١ ساڵە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە دەستبەسەریدان، \"بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان\" راگەیاندووە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری ورمێ رایگەیاند، دەزگای قەزایی رۆژی ٣١ی خاکەلێوە حوکمی زیندانی کران لە سێدارەدانی بۆ ئەو سێ کەسە دەرکردووەو پێشتریش شهابەدین محەمەدپوور بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە زینداندا دەستبەسەر بووە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە خێزاندارن و شەهاب محەمەدپوور، کە حەوت سەر خێزانیشی هەیە، تێکڕای دارایی و سامانەکەی لەلایەن دادگاوە زەوت کراوە.