دەزگای \"ئاشی خیز\" گیانی كرێكارێكی پیرانشاری ستاند
15:24 - 17 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: كرێكارێكی خەڵكی كوردستانی ئێران لەشاری رانیە لەهەرێمی كوردستان گیانی خۆی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٦ی رێبەندان تەرمی كرێكارێكی تەمەن ٥٦ ساڵ لە شارەكی پیشەیی حاجی ئاوا و لەكارگەیەكی ئاشی خیز (ماسە شویی) لەلایەن پۆلیسی هەرێمی كوردستانەوە دۆزراوەتەوە.
ئەو كرێكارە كوردە ناوی \" ئیبراهیم خزر نیكبەخت\" و خەڵكی ناوچەی مەنگوڕایەتیی شاری پیرانشار بووە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە كوردە لەكاتی كاركردندا كەوتۆتە ئاوی ناو حەوزی دەزگای ئاشی خیزەكە و خنكاوە.
ئیبراهیم نیكبەخت چەند مانگ لەمەوبەر بەمەبەستی دابین كردنی بژیوی ژیانی لەگەڵ بنەماڵەكی لەشاری پیرانشارەوە رووی لەهەرێمی كوردستان كردبوو.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی بەرەوپێشەوە چوون و گەشەی ئابووری هەرێمی كوردستان، ژمارەیەكی بەرچاو لەهاووڵاتیانی كوردستانی ئێران بەمەبەستی كار و دابین كردنی بژێوی ژیانیان روویان لەشارەكانی هەرێم كردووە و سەرقاڵی كاركردنن و رۆژانە شایەتی گیان لەدەستدانیان لەهەرێمی كوردستان بە هۆی رووداوی كارەوەین.
لەحاڵی حازردا زیاتر لە دوو هەزار ١١٨ كۆمپانیای بیانی لەهەرێمی كوردستان سەرقاڵی چالاكین.
پێشتریش وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، نزیك بە ٢٠ هەزار كرێكاری ئێرانی لەكوردستانی عێراق كار دەكەن و زۆربەیان لەگەڵ كێشەی بیمە، ئەمنیەت و حەقدەست بەرەوڕوون.