دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
11:56 - 30 بانەمەڕ 2722
شەوی ڕابردوو، یەکێک لە دەرەجەدارەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان بە ناوی "مەسعوود ئیزەدی" دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو پێرسۆنێلەی هێزی ئەرتش بەهۆی کێشەی ئابووری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو دەرەجەدارە لە گرووپی پەدافەندی هەوایی کرماشان کاری کردووە کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری نیزامیی هەبووە.
مەسعوود ئیزەدی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.