دەرگایەکی پرتووکاو، بوو بە هۆی قوربانیبوونی کچێکی مێرمنداڵ

14:33 - 12 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی پرتووکاوبوون، دەرگای ناوەندی بێهداشتی شارەکی هیجرەتی شاری مەریوان، بە سەر کچێكی تەمەن ٥ ساڵە بەر بووەوە و گیان لەدەستدانی ئەو کچە مێرمنداڵەی لێ کەوتەوە.

ڕۆژی چواڕشەممە ١١ی خەرمانان، \"پەریا غوڵاموەیسی\" تەمەن ٥ ساڵ، لە کاتی یاریکردن لەگەڵ چەند منداڵێکی دیکە، دەرگای ناوەندی بێهداشتی شارەکی هیجرت بە سەریدا دەکەوێت و دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی.

بەڕێوەبەری تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری مەریوان، لەو بارەوە ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی چوارشەممە١١ی ڕەزبەر، چەند منداڵێک لە کاتی یاریکردن و خۆهەڵواسین بە دەرگای ناوەندی بێهداشت، ئەو دەرگایە بە سەر پەریادا دەکەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت.

ئەیووب غوڵامی هەروەها ڕایگەیاند: پەریا تەمەن ٥ ساڵ، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی قورسی برینەکەیەوە، پێش گەیشتن بە نەخۆشخانەی بووعەلیی شاری مەریوان، گیانی لە دەست دا.