دەرکردنی حوکمی دوو ساڵ زیندان بۆ لاوێکی سەقزی

14:34 - 5 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سەقز، حوکمی دوو ساڵ زیندانی بۆ لاوێکی کورد دەرکرد.

لاوێکی کورد به ناوی \"ئازاد ساڵحیان\"، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی سەقز، لە لایەن دادگای ئینقیلابی ئەم شارەوە به دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

\"ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان\"، به بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە: دادگای ئینقلابی شاری سەقز به تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام و بێڕیزی به ڕێبەر، ئەم حوکمەی بۆ ئەم لاوە کوردە بڕیوەتەوە.

ئەم لاوە کوردە، ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە به دانانی بارمتە و به شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.