دەرکردن و بێکارکردنی ٧٣ شۆفێری گرێبەستیی شارەداریی سنە

12:16 - 24 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، لەسەر بڕیاری بەرپرسی شورای شاری سنە، ٧٣ شۆفێری گرێبەستیی ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییە لەسەر کارەکەیان دەر کران.

دەرکردنی ئەو کرێکارانە لە کاتێکدایە کە پیشینەی ئەو ٧٣ کرێکارەی شارەداری ٥ هەتا ١٠ ساڵ لەو ناوەندە دەبێت.

هەتا ئێستا هۆکاری دەرکرانی ئەو ٧٣ شۆفێرە ڕانەگەیەندراوە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ ئەو هەوڵەی بەرپرسی شورای شاری سنە، ئەو ٧٣ شۆفێرە لە بەردەم بینای پارێزگاریی سنە کۆ ببنەوە.