دەرکرانی کرێکاران و زۆربوونی ڕێژەی بێکاریی کرێکاران

14:30 - 3 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ٦٠ کرێكاری شارەدەرایی شاری سنە و هەروەها کارگەی پەنجەرەی ئاریا لە شاری سنە، لە سەر کارەکەیان دەرکراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٢ی گەلاوێژ، ٦١ کرێکاری شارەداریی شاری سنە، کە پێهکهاتوون لە کرێکارانی خاوەێنکەریی، نیگابانی و شۆفێران، لە سەر کارەکەیان دەرکراون.

دەرکرانی ئەو ٦١ کرێکارە کوردە، ناڕەزایەتیی کرێکاران بەتایبەتی کرێکارانی شارەکە سنعەتییەکانی ١ و ٢ و ٣ی لێ کەوتووەتەوە.

هەتاکوو ئێستا هۆکاری دەرکرانی ئەو کرێکاران لە لایەن شارەداریی سنەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، سێ کەس لە کرێکارانی کارگەی پەنجەری ئاریا، لە شارەکی سنعەتیی ژمارەی ٣ی شاری سنە، لە لایەن خاوەنکارەکەیانەوە دەرکران.

ئەو سێ کرێکارە کوردە، بە نوێنەرایەتیی کرێکارانی دیکە خوازیاری پارە دواکەوتووەکانیان بوون و ئەمەش بووە هۆی دەرکرانیان.