دەرچوونی حوکمی بێتاوانی و ئازاد کرانی ٢ هاووڵاتیی بۆکانی
20:09 - 23 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەلکی بۆکان لەلایەن دادگاوە بەبێ تاوان ناسرا و مامۆستایەکی ئایینیش پاش دوو مانگ دەستبەسەر بوون لە ماڵەکەیدا، ئازاد کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ خالید کەیهانیراد کە لە رۆژانی رابردوودا بە تاوانی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە دادگای بۆکان دادگایی کرابوو، بە بێ تاوان ناسرا.
دادگای شاری بۆکان بە بێهرووز کیا پارێزەری ئەو هاووڵاتییە کوردەی راگەیاندووە؛ \" نەبوونی بەڵگەی پێویست، نەسەلمێندرانی تاوان و دانپێدانەنانی خالید کەیهانیراد، بوونەتە هۆکاری ئەوەی کە ناوبراو بە بێ تاوان بناسرێت.
خالید کەیهانی خەڵکی گوندی \"دەروێشاڵی\"ی سەربە شاری بۆکان رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٨ رۆژ راگیران لە ئیتلاعات، بە دانانی بارمتەیەکی ٣٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی لەزیندان ئازاد کرا.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا؛ لوقمان پەرستش ناسراو بە هێمن بانەیی پاش ئەوەی ٢ مانگ لەنێو ماڵەکەیدا لەژێر چاوەدێریدا بوو، سەرئەنجام لەژێر چاوەدێریی دەزگا ئەمنییەکان خەلاسی هات.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری بۆکانەوە رایگەیاند؛ زیندانی کرانی لوقمان پەرستش لە نێو ماڵەکەیدا بەهۆی پێداگریی خەڵکی ناوچەکە بەتایبەت گوندی سەرا کە مامۆستا هێمن بانەیی پێشنوێژی ئەو گوندەی لە ئوستۆ بووە، کۆتایی پێهاتووە.
لوقمان پەرستش بە بڕیاری بەرپرسانی ناوەندی ئەمنیەتیی بۆکان لە پێش نوێژی کردن و هەموو جۆرە گوتاربێژییەکی بێبەری کراوە و لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لەنێو ماڵەکەیدا لەژێر چاوەدێریدا بوو.
مامۆستا هێمن بانەیی لەنوێژی هەینیدا ناڕەزایەتیی بە كارگەیەكی بەرهەم هێنانی پووشاڵی سندووقی میوەجات دەربڕیبوو كە قورئانی بۆ داپۆشینی میوە ورد كردبوو کە دوابەدوای ئەو ئاخاوتنەی کەوتبووە ژێر فشاری دەزگا ئەمنییەکانەوە.