دەروێشێکی گۆنابادیی خەڵکی ئاودانانی ئیلام بە بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا

11:41 - 8 خاکەلێوه 2720

یەکێک لە دەروێشەکانی تەریقەتی جەلیلییەی نێعمەتوڵڵایی گۆنابادی بە ناوی "مەجید مورادی" کوڕی "موراد"، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بە بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ساڵی ٩٧ی هەتاوی، کاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر پیری ئەو تەریقەتە، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەسبەسەر کران و لەلایەن دادگاوە لە نێوان ٥ هەتا ٧ ساڵ زیندانی و هەر کامیان بە لێدانی ٧٠ زەربە قامچی و هەروەها دوو ساڵ دوورخرانەوە مەحکووم کرابوون.

ئەو دەروێشە گۆنابادییە، ماوەی ساڵ و نیوێک لە زیندانی فەشافوویەی تاران بووە و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزراوە و ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوە، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

تەریقەتی نێعمەتوڵڵاهی، شیعەی ١٢ ئیمامن.