دەرهەێنەرێكی سینەما: سینەما بە كەڵكی كۆماری ئیسلامی نایەت
13:22 - 8 خەزەڵوەر 2711
كوردپا، ماڵپەڕی دیگەربان لە زاری یەكێك لە سینەماكارانی موحافیزەكارەوە بڵاوی كردەوە، فەساد لە سینەمای ئێراندا ئێستا شەش بەرابەری سەرەتاكانی ئینقلابە، بۆیە سینەما بەكەڵكی كۆماری ئیسلامی نایەت.
فەرەجوڵڵا سەلەحشوور وتوویەتی: سینەما چالاكیی برایانی رەزمەندە، فەقێو حیزبوڵڵاهی پووچەڵ كردۆتەوە و فەساد و بەلاڕێداچوون سەرەتاپای سینەمای گرتۆتەوە و ئەو هێزە مەزهەبیانەش كە هاتنە بواری سینەماوە نەیانتوانی هیچیان پێنەكرا.
ئەو چالاكە سینەماییە راشیگەیاندووە، ٩٧% ی بەرهەمی سینەمایی لە ئێران رێچكەی خراپەكاری و بێئەخلاقانەی بەخۆیەوە گرتووە.
سەلەحشوور وتیشی: سینەما كافرە، بێدینی ریشەی سینەمایە، ئۆمانیزم (مرۆڤ تەوەری) ماتریالیزم (مادەگەرایی) و دونیاخوازی بنەمای سینەمای ئێستای ئێرانە، هەر بۆیە حكومەتی ئیسلامیی ئێران دەبێباوەڕ بەوە بهێنێكە ئەم سینەمایە بە كەڵكی نایەت، چونكە سینەماكە سینەمای ئیسلامی نیە.
ئەم وتانەی سەلەحشوور لە كاتێك دایە كە زۆربەی بەرهەمە سینەمایی و شانۆییەكانی ئێران ناوەرۆكێكی مەزهەبیان هەیە و ساڵانە هەزینەیەكی زۆریش بۆ ئەم بوارە تەرخان دەكرێ.
كۆتایی مانگی خەرمانان شەش چالاكی سینەمایی و دیكیۆمێنتاری ئێران بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ شەبەكەی بی بی سی دەستبەسەر و ئێستاش لە زیندان دان.
گیرانی ئەو سینەماكارانە رەخنە و دەنگدانەوەیەكی زۆری دەرەكی و ناوخۆیی لێكەوتەوە.