دەرهێنەڕیکی کورد خەڵاتی \"هەناری زێڕین\"ی ئۆسترالیای بەدەست هێنا

13:39 - 6 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: \"هیوا ئەمین نژاد\"، دەرهێنەری لاوی کورد، خەڵاتی \"هەناری زێڕین\"ی وەکوو باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکان، لە وڵاتی ئۆسترالیا بۆخۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلم، کە لە وڵاتی ئۆسترالیا بەڕێوە چووە، شەش فیلمی \"خوات له‌گه‌ڵ ئانالۆگ\"، \"لانتۆری\"، \"ئان دێمی گرۆ\"، \"ئه‌ژدیها دێته‌وه‌\"، \"من\"، \" براکه‌م خه‌سره‌و\" و \"یه‌ک و کۆتایی\"، خه‌ڵات کراون.

\"شارام موکری، فاتمە موعتەمێدئاریا و بێهروز وسووقی\"، داوەرەکانی ئەم فێستیڤاڵە بوون.

هەروەها خەڵاتی \"هەناری زێڕین\"، بۆ باشترین دەرهێنەر، بە فیلمی \"خوات لەگەڵ ئانالۆگ\"، بەخشرا ، کە ئەم فیلمە لە لایەن \"هیوا ئەمین نژاد\"ەوە بەرهەم هاتووە.