دەرهێنەرێکی کورد لە تاران، خەڵاتی یەکەمی ٢ فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەوەی بەدەست هێنا
13:41 - 7 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: کورتە فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە تاران، شانازی وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکانی پێ بەخشرا.
هەواڵدەریی کاری ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، کورتە فیلمی \"چیدن سپیدە دم\" لە نوسین و دەرهێنانی \"تەیموور قادری\" خەڵاتی یەکەمی حەوتەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی \"پەروین ئێعتسامی\" بەدەست هێنا.
ئەو کورتە فیلمە لە ماوەی ١٥ خولەکدا پرژاوەتە سەر ژیان و بەسەرهاتی منداڵێکی گوندنشین کە بۆ دۆزینەوەی هاوڕێ بەرەوڕووی کۆمەڵێک کێشە و ئاریشەی جۆراوجۆر دەبێتەوە.
فیلم هەڵگرتنەوەی ئەو بەرهەمە لە ئەستۆی \"سامان حوسێنپوور\" و هەروەها \"مەتین عێبادی\"، \"قانع قادری\" و \"عەتا قادری\" وەک ئەکتەر لەو کورتە فیلمەدا رۆڵیان بینیوە.
ئەو فیلمە پێشتریش ٩ خەڵاتی لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەدا بە دەست هێنابوو.
تەیموور قادری ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە شاری کامیاران لە دایکبووە و خوێندنی لە بواری دەرهێنەری و فیلمنامە نووسیدا لە زانستگەی \"دارالفنون\" تەواو کردووە.