دەرهێنەرێکی کرماشانی، دوو کورتە فیلمی بڵاو کردەوە

14:47 - 13 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی کرماشان، لە ماوەی رابردوودا دوو کورتە فیلمی بەرهەمی خۆی، کە بەشدارییان لە چەند فستیڤڵی جیهانیدا کردووە، بڵاو کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فیلمی \"وەرزی گوێز تەکاندن\"، بەرهەمی دەرهێنەری لاو لوقمان قاسمی، کە بەپێی چیرۆکێکی راستەقینە دروست کراوەو باس لە ژیان و نەریتی ژیانی گوندنشینان دەکات، لە ماوەی رابردوودا فیلمەکە لەلایەن ئەو دەرهێنەوە بڵاو کرایەوە.

بەگوتەی دەرهێنەر، چیرۆکی فیلمی وەرزی گوێز تەکاندن بەپێی رووداوێکی راستەقینە دروست کراوە، کە کاتی خۆی دایکی بۆی گێڕاوەتەوەو ئەویش لە قاڵبی کورتە فیلمێکدا دروستی کردووە.

لوقمان قاسمی گوتووشیەتی، لە کاتیکدا سەرجەمی تێچووی ئەو فیلمە لە ئەستۆی خۆم بوو، چەندین ساڵ بۆ فرۆشتنی ئەو بەرهەمە هەوڵم دا، بەڵام هیچ کام لە ناوەندە حکوومەتییەکان و کەناڵە کوردییەکان هاوكارییان نەکردم و روو زەردەی ئەکتەرانی فیلمەکە بووم.

ئەو دەرهێنەر کوردەی خەڵکی کرماشان، کورتە فیلمێکی دیکەشی بەناوی \"نەوای داری پیرۆز\"، کە باس لە نەریتی هاووڵاتیاینی کوردی یارسانی دەکات، بڵاو کردەوە.

لوقمان قاسمی دەڵێت: فیلمی نەوای داری پیرۆز، کە مۆڵەتی دروست کرانی پێنەدراو لەگەڵ دژایەتیش بەرەوڕوو بوویەوە، بە نهێنی و لەسەر تێچووی خۆم فیلمەکەم دروست کرد.

دەرهێنەر، کە ساڵی ١٣٨٦ ئەو فیلمەی بەهاوکاریی دوو ژەنیاری یارسانی، بەناوەکانی مورتەزا سەفەریان و جەلیل حەیدەری دروست کردووە، بۆ فرۆشتنی ئەو فیلمەش هاوکاری نەکراوەو و وەکوو خۆی باسی کردووە، ویستوویەتی بە داهاتی ئەو فیلمە، فیلمێکی دیکەش دروست بکات.
\"23441.jpg\"

\"23443.jpg\"

\"23444.jpg\"

\"23445.jpg\"

\"23446.jpg\"

\"23447.jpg\"

\"23448.jpg\"

\"23449.jpg\"

\"23450.jpg\"

\"23451.jpg\"

\"23452.jpg\"

\"23453.jpg\"

\"23454.jpg\"